به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مورتزا بەختیاری ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی سێ هەزار و 400 خانوو بۆ لێقەوماوانی سێڵاوی ساڵی 98 کە بەشداری جێگری سەرۆک کۆمار لە سنە بەڕێوە چوو، وتی: ساز کردنی خانوو بۆ هەژاران لە ئەرکەکانی ئەم ڕێکخراوەیە و کوردستان لە سەرووی شارەکانی مەبەست دایە.
ئەو لە واژۆ کردنی ڕێککەوتن نامە لە گەڵ پارێزگارەکانی وڵات بۆ ساز کردنی 22 هەزار خانوو هەواڵی دا و وتی: تا ئێستا 50 لە سەدی ئەم خانووانە ساز کراون و ئەوانی دیکەش تا جۆزەردانی 1400 کۆتایی دیت.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە لەم ڕێژەیە هەزار خانوو بۆ کوردستان تەرخان کراوە، ڕایگەیاند: زەوینی پێویست بۆ جێبەجێ کردنی ئەم کارە ئامادە کراوە. 444 خانوو لەوانەی کە ئەمڕۆ لە کوردستان کەڵکیان لێ وەردەگیردرێت، تایبەت بەو کەسانەیە لە لایەن کۆمیتەی ئیمدادەوە پشتیوانیان لێ دەکرێت.
محەمەد باقر نەوبەخت، جێگری سەرۆک کۆماریش لەم ڕێوڕەسمەدا لە دابین کردنی بووجەی پێویست بۆ ساز کردنی خانووی هەژاران هەواڵی دا و وتیشی: لە هەموو دەفرایەتییەکان کەڵک وەردەگرین بۆ ئەوەی دڵی هاووڵاتیانمان شاد بکەینەوە.